گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕى 186 ملیۆن دینار

هەڵەبجە؛ بە تۆمەتى بردنى مووچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان فەرمانبەرێک دەستگیرکرا

2019.09.08 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵەبجە؛ بە تۆمەتى بردنى مووچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان فەرمانبەرێک دەستگیرکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەتۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دیناری مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور دەستگیركرا. , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى وەزراەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم، كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی راگەیاندووە، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ دۆسییەی دیارنەمانی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و چەند گرفتێكی تری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانیان، ئەمڕۆ سەردانی هەڵەبجەیان كردووە. ,
ئەوەش ئاشكراکراوە، لەچوارچێوەی بەدواداچونیاندا بۆ دیارنەمانی 186 ملیۆن دیناری مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور، ئەمڕۆ فەرمانبەرێكیان ڕوبەروی دادگا كردووەتەوە و بەفەرمانی دادوەر و بەتۆمەتی دیارنەمانی ئەو پارانە دەستگیركراوە.