گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

2019.09.08 - 21:06
سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
ناس کورد- لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ستایشی ڕۆڵی فەڕەنسای لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا کرد، کونسوڵی گشتیی فەڕەنساش ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەرێم و بەغدا دەکات. , پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی دیداری لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولى گشتیى نوێی فەڕەنسا لە هەولێر ستایشی سەرۆکى فەڕەنساى کرد لە پشتگیریکردنى هەرێمى کوردستان و هەوڵەکانى بۆ دەسپێکردنەوەى دیالۆگى هەولێر و بەغدا، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانى فەڕەنسا لەپێناو چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکانیش لە کوردستانى سوریا دەربڕى. , هاوکات کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم، سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ هاوکاری و یارمەتییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران دووپات کردەوە، هەروەها تیشکى خستە سەر سەردانى چاوەڕوانکراوى ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان و ڕایگەیاند، سەرۆکى وڵاتەکەى سەردانى هەرێم و بەغدا دەکات. , هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر دۆخى ئەمنى، سیاسى و ئابوریى عێراق و جەختیان لە گرنگی هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرال بۆ پاراستنى ئاسایش و سەقامیگیرى بەتایبەتى لە ناوچە جێناکۆکەکان کردەوە. , ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر و لە بەرواری 10ی تەموزی 2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە پاریس و لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا كۆبووەوە. , ,