گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند تەقینەوەیەک لە شارى کەرکوک ڕوویاندا

2019.09.08 - 20:25
چەند تەقینەوەیەک لە شارى کەرکوک ڕوویاندا
  ناس کورد- لە شارى کەرکوک چەند تەقینەوەیەک روویاندا و هێشتا زیانە گیانى و مادییەکانى تەقینەوەکان ئاشکرا نەکراوون. . ناس کورد لە سەرچاوەیەکى ئەمنى پارێزگاى کەرکوکەوە زانیوویەتى "کەمێک لەمەوبەر سێ تەقینەوە لە شارى کەرکوک روویدا لە سێ شوێنى جیاواز". . بەگوێرەى وتەى سەرچاوەکەى ناس کورد، تەقینەوەى یەکەم کە تەقینەوەى بۆمبێک بووە لە نزیک گەڕەکى عەدەن لە نزیک مزگەوتى گەورەى نور لەسەر رێگەى بەغدا روویداوە و هەرچى تەقینەوەى دووەمە کە بەهەمان شێوە تەقینەوەى بۆمبێک بووە لەنزیک حوسەینییەکى گەڕەکى یەکى حوزەیران روویداوە. . سەرچاوەکە روونیکردەوە، تەقینەوەى سێهەمیش لە گەڕەکى خەزرا روویداوە. .