گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە نەوتى ئێران دەکڕن

2019.09.08 - 18:17
ئەمریکا هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە نەوتى ئێران دەکڕن
ناس کورد- میدیاکانى ئێران هەواڵى گەیشتنى کەشتى نەوتى (ئەدریان دەریا١)ى بەشوێنى خۆى بەمەبەستى فڕۆشتنى نەوتەکەى بڵاوکردەوە و  ئەمریکاش هۆشدارى دەداتە ئەو وڵاتانەى کە نەوتى ئێران دەکڕن. . ئاژانسی هەواڵی تەسنیمى ئێرانى،  بڵاوى کردەوە :"ئەمریکا لە ڕێگەگرتن لە فڕۆشتنی نەوتی ئێران شکستی هێناوە و کەشتی نەوتی (ئەدریان دەریا یەک)  گەیشتووەتە شوێنی مەبەستی خۆی بۆ فڕۆشتنی نەوتەکەی". . هاوکات ئەمریکا هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە نەوت لە ئێران دەکڕن و بەرپرسێکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند : "سزا دەخەینە سەر هەر وڵاتێک کە نەوت لە ئێران بکڕێت". . بەرپرسەکەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشكردووە، بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان بۆ سەر ئێران و ڕێگەگرتن لە فڕۆشتنی نەوت. . دوێنێ (شەممە) ئاژانسی ڕۆیتەرز، چەند وێنەیەکی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی لە مانگە دەستکردەکانەوە بڵاوکردەوە کە لە بەندەری تەرتووسی سووریا تۆمار کراون. . له‌وێنه‌كه‌دا، كه‌شتى نه‌وتهه‌ڵگرى ئادریان دەریای 1، كه‌ پێشتر ناوى گرێس 1 بوو، به‌ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت، کە 6ی ئەم مانگە لە بەندەری تەرتووس نەوتەکەی خاڵی کردووە. . رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، وێنەکانی کەشتییەکە لە لایەن کۆمپانیایەکی مانگە دەستکردەکان بە ناوی ماکسار تەکنەلۆژییەوە گیراون. .