گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق.. لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەى حەوت هەزار کەس بەهۆی مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون

2019.09.08 - 15:55
عێراق.. لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەى حەوت هەزار کەس بەهۆی مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
ناس کورد- ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە پارێزگاکانى عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، شەش هەزار و 842 ڕاگیراو و سزادراو بەهۆی بەکارهێنانی و بازرگانیکردنی بە مادەى هۆشبەرەوە تۆمارکراون. لە ڕاگەیەنراوەکەى ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراقدا هاتووە، "زۆرترین سزادراو و ڕاگیراو لە پارێزگای بەسرە تۆمارکراون، بەغداش لە پلەى دوومدا دێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە، جۆراوجۆری ڕێگا و هۆکارەکانى بەکارهێنانی مادەى هۆشبەر و لاوازی چاودێری و ئاسایشی دەروازەکان هۆکارێکی سەرەکییە لە زیادبوونی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر. دەشڵێت، "سزادراوان بە 15 ساڵ زیندانی یان زیندانی هەتاهەتایی سزا دراون."