گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەى سەرۆکى هەرێم: نێچیرڤان بارزانی نێوەندگیرى پڕۆسەى ئاشتى تورکیا دەکات

2019.09.08 - 15:49
نوسینگەى سەرۆکى هەرێم: نێچیرڤان بارزانی نێوەندگیرى پڕۆسەى ئاشتى تورکیا دەکات
ناس کورد – نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "لەسەر داوای هەدەپە، نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی بەگەڕخستنی هەوڵەکانی بۆ پرۆسەی ئاشتی داوە". . ئەمڕۆ (یەکشەممە، 8ی ئەیلولی 2019) شاندی باڵای هاوسەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە دووەمین ڕۆژى سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەروەها دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوە. . لە راگەیەندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە ئاماژەى بەوە کرد "سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە کە ئێستا کاتی ئاشتییە و پرسی کورد لە تورکیا دەبێ لە ڕێگەی ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت، چونکە شەڕ هیچ شتێک چارەسەر ناکات و نابێت هیچ دەرفەتێک بۆ ئاشتی لە تورکیا لەدەست بدرێت". .   بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوە و سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەردەوام دەبێت و لەو پێناوەدا هەرچی پێویست بێت، درێخی ناکەن. . هاوکات دوێنێ شاندەکەی هەدەپە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و  بەگوێرەى راگەیەندراوێکى نووسینگەی رۆژنامەوانى بارزانی، شاندی هەدەپە داوایان لە بارزانی کردوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵ و پێگەیەی كە لەناو كوردستان و ناوچەكەدا هەیەتی، یارمەتی چارەسەری ئاشتیانە و سیاسیانەی كێشەی كورد بدات. . .