گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلى حەمە ساڵح: لە بارەى دۆسیەى بەرهەمە نەوتییەکان حکومەت و وەزارەتى دارایى هاتنە سەر خەت

2019.09.08 - 14:38
عەلى حەمە ساڵح: لە بارەى دۆسیەى بەرهەمە نەوتییەکان حکومەت و وەزارەتى دارایى هاتنە سەر خەت
  ناس کورد- سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، رایگەیاند "دوای وروژاندنی دۆسیه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌کان و قۆرخکاری، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری به‌دواداچون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێکیان داوه‌ بۆ قۆرخکاری و خزمه‌تی یه‌ک کۆمپانیا بێت". . عەلى حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوە کرد، لەبارەى دۆسیەى بەرهەمە نەوتییەکان و قۆرخکارى ئەو دۆسیەیە حکومەت و وەزارەتى دارایى بەڵێنیانداوە ده‌رفه‌تی وه‌ک یه‌ک به‌ هه‌موو کۆمپانیایه‌ک بدرێت، ئه‌و بابه‌تانه‌ش که‌ ئه‌رکی حکومه‌ته ‌و داهاتی بۆ حکومه‌ته‌ و دراوه‌ به‌ کۆمپانیا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت. . بەوتەى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان، تێکه‌ڵکردنی کۆندێنسه‌یت و پترۆ کیمیاوی‌ له چه‌ند شوێنێک له‌وانه‌ تانجه‌رۆ و فرۆشتنی به‌ بانزین، کە بە مه‌ترسیه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیانی کوردستان ناوى دەبات، دۆسیه‌که‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست سه‌رۆکی حکومه‌ت. . عەلى حەمە ساڵح روونیدەکاتەوە، ئەو تێکەڵکردنەى کۆندێنسه‌یت و پترۆ کیمیاوی‌ هۆکاری سه‌ره‌کی دروستبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ دراوه‌ ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌ به‌ر. . سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ستایشى بەدەنگەوەهاتنى حکومەت و وەزارەتى دارایى دەکات بۆ ئەو دۆسیەیە و دەڵێت "ئه‌م هه‌نگاوه ‌و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتن و ده‌رکردنی چه‌ند بڕیارێکی گرنگ بۆ ئێمه‌ جێگای ته‌قدیره"‌. . جەختیش دەکاتەوە، سه‌رۆکی حکومه‌تیش ڕایگه‌یاندوه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ که‌س قبوڵنه‌کرێت و ئێمه‌ش چاودێرێکی جدی ده‌بین. . دوێنێ (شەممە، 7ی ئەیلولی 2019)، هەریەکە لە عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، لە فەیسبوکی خۆیان نوسراوێکیان دەربارەی (بەهەدەردانێکی زەبەلاح) لەبواری نەوت و پاشماوە نەوتییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرا کرد. . عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندوە، حه‌وت ڕۆژ پێش ئێستا به‌ نوسراوێک له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان گه‌نده‌ڵیه‌کی گه‌وره‌ و مه‌ترسیدار کراوە بە واژۆی به‌ڕێوبه‌رێکی گشتی بەناوی فەرەیدون رەحمان عەوڵا کە بەڕێوبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. . هەروەها ئەوەشی نووسیوە، هەرچەندە واژۆکە تەنها واژۆی بەڕێوبەڕێکی گشتییە به‌ڵام تۆڕێکی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌ پشته ئەو کارەوەیە و تێپه‌ڕبوونی ئه‌م نوسراوه‌ گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌ و بێ ده‌سه‌ڵاتکردنی حکومه‌ته‌". . سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، وێنەیەکی ئەو نوسراوەی بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی: "ته‌نیا ئه‌م کاغه‌زه‌ به‌هاکه‌ی 738 ملیۆن دۆلاره‌ و قازانجی قۆرخکاری زیاتر له‌ دوو ملیار دۆلاره".   هەواڵى پەیوەندیدار: وردەکاری ئەو گەندەڵییە چییە سۆران عومەر و عەلی حەمەساڵح دەڵێن ئاشکرایان کردووە؟
.