گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژەکانى هەڵهاتوون و دەستگیر نەکراوون

وێنەگرى کەناڵێکى ئاسمانى کوردى لەکاتى چوونى بۆ سەر کارەکەى کوژرا

2019.09.08 - 13:54
وێنەگرى کەناڵێکى ئاسمانى کوردى لەکاتى چوونى بۆ سەر کارەکەى کوژرا
ناس کورد – بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەکاتى چوونى بۆ سەر کارەکەى، وێنەگرێکى کەناڵى ئاسمانى کوردستان تیڤى کوژرا. . كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه،8ی ئەیلولی 2019) چیایی موسلیح،وێنه‌گری کەناڵی كوردستان تیڤی له‌ گوندی بادێ له‌ نزیك دهۆك، كوژرا. . چیایی موسلیح، وێنه‌گری کەناڵی كوردستان تیڤی بوو كه‌ ماوه‌ی 15 ساڵه‌ وه‌ك كامێرامان و وێنه‌گر له‌ سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی كاری کردوە و  له‌ كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌ نووسینگه‌ی كوردستان تیڤی له‌ دهۆك، دراوەتە‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـه‌ و كوژرا. . ماڵپەری فەرمی کەناڵەکە لەبارەى هۆکارى کوشتنى کارمەندەکەیان، بڵاوى کردەوە "بەپێی زانیارییه‌كانمان هۆكاری كوشتنی چیایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كێشیه‌كی خێزانی كه‌ به‌ر له‌ ساڵێك ڕوویداوه‌ و پاش كوشتنی چیایش بكوژه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون". . ناس کورد پەیوەندیکرد بە  پۆلیسی دهۆكەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە. . چیایی له‌ دایكبووی ساڵی 1982یه‌ و خێزانداره‌ و خاوه‌نی سێ منداڵه‌ و ساڵی 2005 وه‌ك وێنه‌گری كوردستان تیڤی ده‌ستبەکار بووە.‌ .