گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تڕەمپ دانوستانه‌كانى ئاشتى له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

2019.09.08 - 10:07
تڕەمپ دانوستانه‌كانى ئاشتى له‌گه‌ڵ  تاڵیبان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
ناس کورد سەرۆکی ئەمریکا، له‌توێتیكدا هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان ڕاگەیاند. . بەرەبەیانی ئەمڕۆ 8ی ئەیلوولی 2019، دۆناڵد تڕە‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پرسی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرای کرد، کە بڕیاربووە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی تاڵیبان و سەرۆکی ئەفغانستان بە جیا لە كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كامپ دێڤید لە ویلایه‌تی ماریلاند کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندووەتەوە. . تڕە‌مپ نوسیویه‌تى :" بەداخەوە، بۆ پەیداکردنی ناوبانگێکی ساختە دانیان بە تەقینەوەکەی کابول-دا ناوە کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئەمریکا و برینداربوونی  11 هاوڵاتی تر و ڕاستەوخۆ کۆبوونەکەم هەڵوەشاندەوە و گفتوگۆکانم ڕاگرت." .
ترەمپ ڕایگەیاندووە، "لەمیانی دانوستاندنەکانی ئاشتی نەیانتوانی رێکبکەون لەسەر راگرتنی شەڕ، بەڵکو 12 کەسی بێتاوانیشیان کوشت".
.
[embed]https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1170469621348098049[/embed]
هه‌فته‌ى ڕابردوو، له‌كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراوه‌ سه‌ربازێكى ئه‌مریكا و 11 هاوڵاتى ئه‌و وڵاته‌ كوژران و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبانیش به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى گرته‌ ئه‌ستۆى خۆى.   ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌  له‌ماوه‌كانى ڕابردودا ، چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى نێوان به‌رپرسانى ئه‌مریكا و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌مه‌به‌ستى به‌رقه‌راركردنى ئاشتى له‌ئه‌فغانستاندا به‌رێوه‌چوون.