گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 گرووپێکی سەر بە قاعیدە لە ئیتاڵیا دەستگیرکران

2019.09.08 - 08:44
 گرووپێکی سەر بە قاعیدە لە ئیتاڵیا دەستگیرکران
ناس کورد- گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی قاعیدە لە لایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە دەستگیرکراون کە پشتیوانی دارایی و مرۆییان بۆ ڕێکخراوەکە کۆکردووەتەوە. . لەوبارەوە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دوێنی شەممە 7ی ئەیلوولی 2019، 10 ئەندامی گرووپەکە لە ناوچەی لە ناوچەی "ئەکێلامیشێلی ڕنزۆ" دەستگیرکراون. . بەپێی زانیارییەکان، گرووپەکە کاری سەرەکیان کۆکردنەەوەی پارە و ئەندام بووە و لە ڕێگەی تورکیاوە، گەیاندویانەتە چەکدارانی قاعیدە لە سووریا . . هاوکات دەسەڵاتی دادوەری ئیتاڵیا لەسەر ئاشکراکردنی ئەو گرووپە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، دووان لە ئەندامانی گرووپەکە بەڕەگەز ئیتالین و هەشت کەسەکەی دیکەیان بە ڕەگەز تونسین. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گرووپەکە چەندین هەژماری بانکیی ساختەیان درووستکردووە، بە خۆدزینەوە لە باج و فێڵکردن "پارەیەکی زۆریان کۆکردووەتەوە"، بەشێک لەو پارانەش دراوە بە پێشەواکانی چەند مزگەوتێکی ئیتاڵیا کە پەیوەندییان لەگەڵ گرووپە "تیرۆرستییەکان" هەبووە. . لە ڕاگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی دادوەری ئیتاڵیادا ئەوەش هاتووە،  ئەندامانی گرووپەکە ماوەیەکی زۆر لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکاندا بوون. .