گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ناسنامەکەى ئاشکرا دەکات   

 شاخەوانێک لە چیای هەزارمێرد کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

2019.09.07 - 22:32
 شاخەوانێک لە چیای هەزارمێرد کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
ناس کورد- ئەندامى یەکێک لە گروپەکانى شاخەوانى، لە کاتى هەڵزنان بە چیاى هەزار مێرد لە شارى سلێمانى کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند:"پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 7ى ئەیلولی، 2019) گەنجێکی تەمەن 36 ساڵ بەناوی (هەوراز سابیر) کە پیشەی فەرمانبەرە و ئەندامی یەکێک لەگروپەکانی شاخەوانییە لە شاری سلێمانی، لە چیای هەزارمێرد کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا". . وتیشی، دوای کەوتنە خوارەوەی، ڕاستەوخۆ  گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە. . وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەڕووداوەکە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. .