گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی و فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە

2019.09.07 - 18:32
مەسرور بارزانی و فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە
ناس کورد – مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى تایبەت بە هەرێم و بەغدا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکانى پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و جگە لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ کە هێشتا دیار نییە بەشدار دەبن یان نا، فراکسیۆنەکانى تر ئامادەى کۆبوونەوەکە دەبن. .   ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "بڕیاره‌ سبه‌ینێ (یەكشەممە، 8ی ئەیلوولى 2019) سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردییەكانی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامانی كوردی پەرلەمانی عێراق له‌ لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆببنه‌وه‌". . وتیشى، كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت بەچەند پرسێک، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه ‌و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بەتایبەت کێشەی پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی 2020ی عێراق. . بەگوێرەى زانیارییەکانی ناس کوردیش، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەتایبەت لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی 16ی هەڵبژاردن لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان. . ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی ئەو شاندەى پەرلەمانى کورستان بوو کە چەند رۆژێک لەمەوبەر سەردانى بەغدایان کرد و لەگەڵ زۆرینەی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان و بەرپرسانی عێراق دیداریان ئەنجامدا و گفتوگۆیان دەربارەی بودجە و هەڵبژاردن کرد.