گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردایەتى یەکێتى: 7ى12 کۆنگرەى چوارەم دەبەستین

2019.09.07 - 16:43
سەرکردایەتى یەکێتى: 7ى12 کۆنگرەى چوارەم دەبەستین
ناس کورد-   ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا وادەى ئەنجامدانى کۆنگرەى چوارەمى حزبەکەى دیاریکرد. . لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆ (شەممە)ى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتى بڕیاردرا رۆژى 7ى12ى 2019 کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى ئەنجام بدرێت. .   ماڵپەرى ئەنجومەنى سەرکردایەتى ئەو حزبە بڵاوى کردەوە "كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەردەوامەو سەركردایەتی یەكێتی بڕیاریداوە لەكۆتا مانگی ئەمساڵ كۆنگرەی چوارەم ببەستێت". . ئاماژە بەوەش کراوە، لەكۆبوونەوەكەدا سەركردایەتی یەكێتی بڕیاریداوە لە7ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببەسترێت. . یەکێتى لە ساڵى 2010دا کۆنگرەى سێهەمى بەست و دواى ئەوە بەهۆى نەخۆشکەوتن و پاشان کۆچى دوایى مام جەلال سکرتێرى گشتى ئەو حزبە و کێشەنێوخۆییەکانى یەکێتى کۆنگرەى چوارەم ئەنجام نەدرا و زۆر لەوادەى دیاریکراوى خۆى دواکەوت. .