گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕ لەنێوان هێزێکی چەکدار و سوپای پاسداران ڕوویدا.. ئەفسەرێکی سوپای پاسداران کوژرا

2019.09.07 - 16:26
شەڕ لەنێوان هێزێکی چەکدار و سوپای پاسداران ڕوویدا.. ئەفسەرێکی سوپای پاسداران کوژرا
ناس کورد- لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداریی لە نێوان هێزێکی چەکدار و هێزی سنورپارێزی ئێرانی لە گوندێکی سنوری مەریوان، ئەفسەرێکی سوپای پاسداران کوژراوە. ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئەیلولی 2019، ماڵپەڕی ئیرنای سەر بە حکومەتی ئێران ڕایگەیاندوە، "شەوی ڕابردوو هەینی لە گوندی "وشکەڵان"ی سەر بە ناوچەی "سەرشیو"ی مەریوان، لە نێوان هێزێکی چەکداریی و هێزە ئەمنییەکانی ئێران تێکهەڵچوون ڕویداوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی هێزی سنورپارێزی ئێران بەناوی "مەجید شیری" خەڵکی شاری "خومەین" کوژراوە". . هاوکات ماڵپەری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاشکرایکردووە، "هەر لەو شەڕەدا دوو ئەفسەری دیکەش بریندار بوون". تا ئێستا هیچ هێز و لایەنێکی کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتیی ئەو هێرش و تێکهەڵچوونەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.