گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێش زستان بەرمیلێک نەوت بە هاوڵاتیان دەدرێت؟

2019.09.07 - 15:27
پێش زستان بەرمیلێک نەوت بە هاوڵاتیان دەدرێت؟
ناس کورد پەرلەمانتارێکی هەرێم دەڵێت، بە دڵنیاییەوە حکوومەتی هەرێم پێش هاتنی وەرزی زستان بەرمیلێک نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکات. . گوڵیزار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەو بڕە نەوتەی حکوومەت بڕیاری لەسەرداوە دابینکراوە و پێش هاتنی وەرزی سەرما بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکرێت. . گولیزار ڕەشید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "حکومەت بڕیاریداوە ھەر خێزانێک بڕی بەرمیلێک نەوتیان بەسەردا دابەش بکرێت و سەرەتای پڕۆسەکەش لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەست پێدەکرێت". . ئەو پەرلەمانتارەی هەرێم وتیشی: "حکومەت بۆ هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم، بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوت دابین بکات، پێوستی بە 250 ملیۆن لیتر ھەیە". . دەربارەی کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان، گوڵیزار وتی "حکومەت بڕیارەکەی دەکردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی دابینکردنیەتی و بەدڵنیاییەوە پێشهاتنی وەرزی زستان نەوت دابەش دەکات". . لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو بڕیاردرا پێش هاتنی وەرزی زستان هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوتی سپی بۆ دابین بکرێت. .