گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەفدەکەی هەدەپە داوایان لە بارزانی کردووە ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرێت

2019.09.07 - 14:26
وەفدەکەی هەدەپە داوایان لە بارزانی کردووە ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرێت
ناس کورد وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی حزبی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکاندا داوایان کردووە ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموور هەڵبگیرێت. . وەفدەکە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 7ى ئەیلوولی 2019، گەیشتنە شاری هەولێر، کە پێكهاتوون له‌ سەزای تەمەلی هاوسەرۆك و سێ پەرلەمانتاری پارتەكە. . یەکەم کۆبوونەوەی وەفدەکە، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی حزبی و حکومی کۆببنەوە. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، وەفدەکە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بارزانیداوایانکردووە، ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموور هەڵبگیرێت کە لە دوای هێرشەکەی سەر ڕیستۆرانتی هۆقەبازی هەولێر لەسەر ئەو کەمپە دانراوە. . پێشتر ناس کورد بڵاویکردبوویەوە، وەفدێکی باڵای هەدەپە لەم هەفتەدا سەردانی هەرێم دەکەن. . لەبارەى ئامانجی سەردانەکە عابد ئیکە، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “شاندەکە هاتوون گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسە حیزبی و حکومییەکانی هەرێم بکەن بۆ پشتگیریی کردنیان لە باکووری کوردستان." . عابد ئیکە، وتیشی: "ئامانجێکی تری وەفدەکە داوای هەڵگرتنی ئەو ئابڵوقەیە دەکەن کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە لەسەر کەمپی مەخموور دانراوە." . کەمپی مەخموور، ئەو ئاوارانەی باکووری کوردستانی تێدایە کە بەهۆی لایەندارییان بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا-یان جێهێشتووە و پەنایان بۆ هەرێم هێناوە. . به‌گوێره‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانى وه‌فده‌كه‌ى هه‌ده‌په‌ دواى دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌ولێردا سه‌ردانى سه‌ردانى سلێمانیش ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ژماره‌یه‌ك له‌حێزبه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌. . ئەمە دووەمین شاندی هەدەپەیە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن. .