گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەلا بەختیار بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ بەستنی کۆنگرە تاوتوێی دوو پڕۆژە دەکات

2019.09.07 - 11:55
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ بەستنی کۆنگرە تاوتوێی دوو پڕۆژە دەکات
ناس کورد کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ دیارییکردنی ڕۆژی کۆنگرەی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدایە و تێیدا دوو پڕۆژە تاوتوێ دەکات و مەلا بەختیاریش بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە. . سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسییدا زۆرترین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ڕۆژى كۆنگره‌ى چواره‌مى دیاریی بكرێت. . سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى بەوەكرد، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا تاوتوێی دوو پڕۆژه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن دوو ده‌زگاى فه‌رمیى یه‌كێتیه‌وه‌ ئاماده‌كراون،‌ ئه‌وانیش پڕۆژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند و مه‌كته‌بى ڕێكخستنى ئەو حزبەن. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، پێشنیازی ئەوەکراوە لە ڕۆژی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی یان ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی کۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبە ببەسترێت. . سه‌رچاوه‌كەی ناس کورد لەوبارەوە وتی: "پێناچێ بتوانرێت ڕۆژى كۆچى دوایى مام جه‌لال دیارى بكرێت بۆ به‌ستنى كۆنگرهم‌ چونكه‌ ئه‌و یاده‌ كاته‌كه‌ى زۆرى نه‌ماوه‌  و نزیك بووه‌ته‌وه‌، بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ش نزیكه‌ى دوو مانگى پێویسته.‌" . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی، بەشداری لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسییدا نەکردووە بەڵام به‌شدارى پڕۆسه‌ سیاسیه‌كانى دواترى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌كات. . جگەلەوە ناس کورد زانیویەتی، مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە گەڕاوەتەوە ناو کۆبوونەوەکان و ئەمڕۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسییدا کردووە. . پێشتر مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بە ناس کوردی وت: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەکردایەتی و مەکتەبی سیاسی دوو کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەبێت. .