گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەوی ڕابردوو تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی هەرێمدا بینراوە [ڤیدیۆ]

2019.09.07 - 10:50
شەوی ڕابردوو تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی هەرێمدا بینراوە [ڤیدیۆ]
ناس کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنی تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی هەرێم بڵاوکراوەتەوە کە لە لایەن هاوڵاتیانەوە تۆمارکراوە. . شه‌وى ڕابردوو، 6ى ئەیلوولی 2019، تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی چەند شارێکی هەرێم بینراوە و هاوڵاتیان چەند دیمەنێکی ئەو تەنەیان تۆمار کردووە. . بەپێی ئەو زانیاریانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، تەنەکە بە خێرایی بە سەر ئاسمانی هەرێمدا تێپەڕبووە و ڕووناکیەکی زۆری هەبووە. . بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، تەنەکە لە ئاسمانی شارەکانی، سلێمانی، ناوچەی شارەزوور و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بینراوە. . هاوکات تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كى په‌یوه‌ندیدارى هه‌رێم و عێراق له‌وباره‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یان بڵاونەکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت، تەنەکە مانگێکی دەستکرد بووبێت و کەوتبێتە خوارەوە. . لەگەڵ ئەوەشدا ده‌زگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسمانیى هیندى ئاشكراى كردووە، شەوی ڕابردوو پەیوەندییان لەگەڵمانگێکی دەستکرد پچڕاوە کە بڕیاربووە لە سەر مانگ بنیشێتەوە. https://youtu.be/06dqUgx-4DU .