گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کار لەسەر پڕۆژە یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکان دەکرێت

هاوپه‌یمانى فه‌تح: ئه‌مریكا هاوكارى چه‌كدارانى داعش ده‌كات

2019.09.07 - 09:23
هاوپه‌یمانى فه‌تح: ئه‌مریكا هاوكارى چه‌كدارانى داعش ده‌كات
ناس كورد- په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا هاوكارى گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌نێوان سوریا و عێراقدا ده‌كات، له‌خولى نوێى یاساداناندا هه‌وڵى ده‌ركردنى ئه‌و سوپایه‌ له‌عێراق ده‌ده‌ن. . سوهام موسه‌وى، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌میدیاكانى وتووە، له‌لایه‌ن هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ چەکدارانی داعش بریتییە لە ڕاهێنان و دابینکردنی چەک و گواستنەوەیان بۆ ناوچە جیاوازەکان. . ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌، وتوشیه‌تى: "ئه‌مریكا ڕێگه‌ى خۆشكردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌نێوان سوریا و عێراق دا و پاڵپشتیان ده‌كات، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خولى نوێى یاساداناندا په‌له‌ده‌كه‌ن له‌په‌سه‌ند كردنى پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ بیانیه‌كان، به‌تایبه‌تى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ‌عێراق." . لێدوانى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌كاتێكدایه‌، پێشتریش په‌رله‌مانتارێكى كوتله‌ى سائیرون ڕایگه‌یاند، بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق 70 واژووى په‌رله‌مانتارانیان كۆكردوه‌ته‌وه‌ و له‌خولى نوێى یاساداناندا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. . داواكارى بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جموجۆڵه‌كانى داعش له‌عێراق دا به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم. .