گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 لەڕزگارکەرەوە بۆ دیکتاتۆر

 ڕۆبێرت مۆگابی سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی کۆچی دوایکرد 

2019.09.06 - 23:28
 ڕۆبێرت مۆگابی سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی کۆچی دوایکرد 
ناس کورد ئەمرۆ هەینی ڕۆبێرت مۆگابی، سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی لە تەمەنی 95 سالێدا و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی سەنگاپورە، بە شێرپەنجەی پڕۆستات کۆچی دوایی کرد. . مۆگابی، لە ساڵی 1924 لە دایک بووە، ساڵی 1952 بڕوانامەی دبلۆمی لە زمانی ئینگلیزی بە دەستهێناوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک وەک مامۆستا وانەی لە قوتابخانەکاندا وتووەتەوە. لە ژێر کاریگەری بیری مارکسی، بەشداری لە چەندین خۆپیشاندان دژ بە ئینگلیزەکان کردووە کە ئەوکات زیمبابۆیان داگیرکردبوو. . لە ماوەی ساڵانی 1964- 1974 لەلایەن ئینگلیزەکانەوە بە تومەتی بەشداریکردنی لە شەری پارتیزانی دژبە هێزەکانیان زیندانی کراوە. . دوای سەربەخۆیی زیمبابوی، لە ساڵی 1980 کرا بەسەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، لە ساڵی 1987 پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرت و هەموو دەسەڵاتەکانی وڵاتی گرتە دەست و قۆرغی کرد.   بە شێوەیەکی دیکتاتۆرانە حوکمی وڵاتی بەڕێوەدەبرد، لە ماوەی دەسەڵاتێدا چەندینجار بە ساختەکردنی هەڵبژاردنەکان تاوانبارکراوە، ساڵی 1984 بە کوشتنی زیاتر لە 20هەزارکەس تۆمەتبارکرا. . ساڵی 2000، هەزاران "چەتەی ڕەش پێست" بەفەرمانی مۆگابی هێرشیان کردە سەر کێڵگە کشتوکاڵییەکانی سپی پێستەکانی وڵاتەکەی، ئەوەش وایکرد بەزەبری هێز هەزاران سەرمایەدار و شارەزای کشتوکاڵ لە زەوییەکانیان دەربکرێن و بدرێن بە ڕەش پێستەکان. . بەڵام ڕەش پێستەکان لە توانایاندا نەبوو پەرە بەو کێڵگانە بدەن و بەڕێوەی ببەن، ئەوەش بووە هۆی درووستبونی قەیرانێکی ئابووری و دارایی گەورە  لەو وڵاتە. . قەیرانەکە کاریگەرییەکەی بە ئەندازەیەک بوو، زیمبابۆی لە عەمبارێکی گەورەی دانەویڵەوە کە خۆراکی بۆ هەموو کیشوەری ئەفریقیا دابین دەکرد بۆ وڵاتێکی هەژار و مایە پۆچ گۆڕی..   لە نێوان ساڵانی 2016-2017 ،گریس مارڤۆمۆگابی هاوسەری، هەوڵیدا دوای مێردەکەی دەسەڵات بگرێتە دەست، بەڵام بەهۆی تێوەگلانی  لە گەندەڵییەکی زۆردا سەرکەوتوو نەبوو، هەر ئەوەش وایکرد حیزبەکەی مۆگابی بڕیاری لادانی بدات. لە 15ی تشرینی دووەمی 2017 گەمارۆی کۆشکی کۆماری دراو بە زەبری هێز لە دەسەڵات دوور خرایەوە.