گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واندای هاوسەری ئیکاردی پێدەچێت لە پاریسیش ببێتە کێشە بۆ مێردەکەی

2019.09.06 - 16:56
واندای هاوسەری ئیکاردی پێدەچێت لە پاریسیش ببێتە کێشە بۆ مێردەکەی
ناس کورد هاوسەری ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئەرجەنتینی کە هاوکات بەڕێوەبەری کارەکانیشییەتی پێدەچێت لە یانەی پاریس سانجێرمانیش ببێتە کێشە بۆ مێردەکەی و نەهێڵێت بە ئاسودەیی لەوێ بمێنێتەوە. . ئیکاردی ئەرجەنتینی، هەرچەندە یەکێکە لە هێرشەبەرە بەتواناکانی ئێستای تۆپی پێ و سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی، بەڵام ئینتەرمیلان بڕیاریدا بیفرۆشێت و تا دواساتەکانی گواستنەوەکانیش هیچ یانەیەکی بەهێز ئامادەنەبوو بیگوازێتەوە، ئەوە جگە لەوەی لە ڕیزی هەڵبژاردەکەشی دورخراوەتەوە. . کە بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپاش، هۆکاری ئەو کێشانەی ڕوبەڕووی ئیکاردی دەبێتەوە، واندای هاوسەرییەتی کە لە هەمانکاتدا بەڕێوەبەری کارەکانییەتی. . پێدەچێت واندا لە پاریسیش ببێتە هۆی کێشە و سەرئێشە بۆ ئیکاردیی هاوسەری، ئەوەتا لە یەکەم لێدوانی دوای پەیوەنیکردنی یاریزانەکە بە پاریس، واندا ڕایگەیاندووە: " چونمان بۆ پاریس خراپترین بژاردە بوە کە جێبەجێمان کردوە، چونکە ئەو دەبێت لە پاریس بێت و منیش لەگەڵ منداڵەکان لە ئیتاڵیا دەمێنمەوە". . هاوسەر و بەڕێوەبەری کارەکانی ئیکاردی ئاماژەی بەوەشکردووە، بژاردەى زۆریان لەبەردەم بوە تا پێش داخستنی دەرگاى گواستنەوەى یاریزانان، بەڵام دواجار بریاریاندا پەیوەندی بەپاریسەوە بکەن". .