گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆیە؛ ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو چاڵێکی ناوەڕاستی ڕێگایەک و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

2019.09.06 - 14:39
کۆیە؛ ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو چاڵێکی ناوەڕاستی ڕێگایەک و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
ناس کورد- لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای تەقتەق-کۆیە کەسێک گیانی لەدەستدا، کە چاڵێکی زۆر گەورە لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا بووە و کەوتووەتە ناو چاڵەکەوە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی تەقتەق-کۆیە کەسێکی گیانی لەدەستداوە. , بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکدا، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری "بی ئێم دەبلیو"ە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە چاڵێکەوە. , وەک لە وێنەکانیشدا دەرکەوتووە، چاڵێکی زۆر گەورە لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا هەیە و ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی کەوتووەتە ناویەوە. , ئەمە لەکاتێکدیە، دوێنێش لە ڕووداوێکی دیکەدا لە سنوری کۆیە، پێنج هاوڵاتی برینداربوون.