گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق و سعودیە جەخت لەسەر کۆنتڕۆڵکردنى نرخى نەوت دەکەنەوە

2019.09.06 - 11:45
عێراق و سعودیە جەخت لەسەر کۆنتڕۆڵکردنى نرخى نەوت دەکەنەوە

ناس کورد-

 لە ڕێگەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنییەوە، عەبدولمهەدى و بن سەلمان باسیان لە کۆنتڕۆلکردنى نرخى نەوت کرد.

 ,

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەڕێگەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنییەوە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە، باسیان لە هەماهەنگى نێوان هەردوو وڵات کردووە، لە بوارى ئابورى و نەوتدا".

 ,

ئەوەش ڕاگەیەندراوە: "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى وڵاتانى بەشدار لە ئۆپیک کردووە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نرخى نەوت و ڕێگرتن لە ڕوخانى نرخى نەوت".

 ,

سعودیە یەکەم و عێراق دووەم گەورەترین وڵاتى بەرهەمهێنى نەوتن لە ڕێکخراوى ئۆپیک، لەپاش داڕوخانى نرخى نەوتیش لە چەند ساڵى ڕابردوودا، ڕێکخراوى ئۆپیک سیاسەتى کەمکردنەوەى خستنەبازاڕى نەوتى جێبەجێکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان.

 ,

 ,