گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى ناوخۆى عێراق بۆ تاووتوێکردنى سێ دۆسییە لە دیالەیە

2019.09.06 - 10:59
وەزیرى ناوخۆى عێراق بۆ تاووتوێکردنى سێ دۆسییە لە دیالەیە
ناس کورد- بۆ زانینى ئەو ڕێوشوێنانەى بۆ پێشوازى لە زیارەتکارانى شیعە لە ئێرانەوە بۆ عێراق دێن، وەزیرى ناوخۆ سەردانى دیالەى کردووە و لەگەڵ بەرپرسانى ناوچەکە کۆبووەتەوە. , وەزیرى ناوخۆى عێراق گەیشتووەتە شارى بەعقوبە و لەگەڵ پارێزگارى دیالە و بەڕێوەبەرى پۆلیس و فەرماندە سەربازى و ئەمنییەکانى ناوچەکە کۆبوەتەوە. , بەگوێرەى هەندێک سەرچاوەى ئەمنى کە بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە: "سەردانى وەزیرى ناوخۆ بۆ تاووتوێکردنى سێ بابەت بووە، پلانى ئەمنى محەرەم، بارودۆخى دیالە بەگشتى و هەروەها زانینى ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەى بۆ پێشوازى لە زیارەتکارە شیعەکانى ئێران گیراونەتە بەر". , ئاماژەیان بەوەشکردووە، وەزیرى ناوخۆ بە مەیدانى سەردانى خاڵى سنورى مونزەرییە دەکات بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئامادەکارییەکان ببینێت. , ,