گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناتانیاهۆ: بەدوورى نازانم ترەمپ و ڕۆحانى کۆببنەوە

2019.09.06 - 10:04
ناتانیاهۆ: بەدوورى نازانم ترەمپ و ڕۆحانى کۆببنەوە
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل بەدوورى نازانێت کە ترەمپ و ڕوحانى کۆببنەوە و دانسوتان بکەن، دەڵێت، سەرۆکى کۆشکى سپى ژیر و خۆڕاگر دەبێت. , بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە: "ئێستا کاتێکى باشە بۆ دروستکردنى فشار، بەڵام ئایا ئەو فشارانە بۆ مانگێک و دووان بن؟، نەخێر زۆر لەوە درێژتر، من لە ڕاستیدا بڕیار نادەم کێ چاوى بە سەرۆکى ئەمریکا دەکەوێت یان نا، بەڵام بەدوورى نازانم ترەمپ و ڕوحانى کۆببنەوە". , ناتانیاهۆ ئەوەشى وتوە: "من نازانم کەى کۆدەبنەوە، بەڵام دڵنیام ترەمپ یەکلاکەرەوە و ژیر دەبێت، بە جۆرێک کە پێشتر ئەمریکا بەو جۆرە نەبوبێت". , بۆ دانوستان و کۆبوونەوەى نێوان ئەمریکا و ئێران، ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە، کاتێک دانوستان لەنێوان هەردوو وڵاتەکە دەبێت کە ئەمریکا "تیرۆرى ئابورى" لەسەر ئێران هەڵگرێت، ئەمریکاش چەندین جار ڕایگەیاندووە ئامادەى "دانوستانى بێ مەرجى پێشوەختە"ن. , ,