گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا دەکرێت لە پەرلەمانى کوردستان بە یاسایەک ماڵپەرە سێکسییەکان دابخات

2019.09.05 - 23:04
داوا دەکرێت لە پەرلەمانى کوردستان بە یاسایەک ماڵپەرە سێکسییەکان دابخات
  ناس کورد- بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانی، داوا لە پەرلەمانى کوردستان دەکات بە یاسایەک ماڵپەرە سێکسییەکان لە هەرێمى کوردستان دابخات و پەرلەمانتارێکیش ئاماژە بەوە دەکات "باشتر وایه‌ په‌رله‌مان سه‌رقاڵى بابه‌ته‌ گرنگه‌كانى ژیانى خه‌ڵكى بێت به‌تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مووچه‌ پاشكه‌وتكراوه‌كان نه‌ك خۆ سه‌رقاڵكردنى به‌كێشه‌ى سایته‌ سكێسیه‌كانه‌وه"‌. . سیپان ئامێدى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند"هیچ داواكاریه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ش كرا، وه‌كو بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى یارى پۆپجى ده‌توانین بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و سایت و په‌یجانه‌ش ده‌ربكه‌ین ". . سیپان ئامێدى رێوشوێنى گرتنەبەرى ئەو کارە بە ئاسان نابینێت بەهۆى ئەوەى ژێده‌رى ئینته‌رنێتى له‌كورستاندا جیاجیایه‌ و له‌یه‌ك ژێده‌ره‌وه‌ نییه‌ تا بتوانرێ ئه‌و سایت و په‌یجانه‌ به‌ئاسانى فلته‌ر بكرێن. . روونیشیکردەوە، هەرچەندە ناشتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كى له‌سه‌دا سه‌د كۆنترۆڵى ئه‌و دیارده‌یه‌ بكرێت چونكه‌ پێویستى به‌ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتووتر هه‌یه‌. . به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كێشه‌ى كردنه‌وه‌ى سایت و په‌یجه‌ سێكسیه‌كان گرفتى چینێكى دیاریكراوه‌ و په‌رله‌مانیش گرنگتره‌ به‌پرسى تره‌وه‌ خۆى سه‌رقاڵ بكات به‌تایبه‌تى پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان كه‌په‌یوه‌ندیان به ‌زیاتر له‌ حه‌وت سه‌د هه‌زار مووچە خۆرى ئه‌م وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ . . لێدوانەکەى سیپان ئامێدى لەکاتێکدایە له‌میانى كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و مافى ژنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، عومەر گوڵپى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانی داواى كرد به‌بڕیارێك كردنه‌وه‌ى سایت و په‌یجه‌ سێكسیه‌كان قه‌ده‌غه ‌بكرێت. .