گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماهیر حەسەن لە بارەی بڵاوکردنەوەى هەواڵی مردنەکەیەوە چی دەڵێت؟

2019.09.05 - 22:35
ماهیر حەسەن لە بارەی بڵاوکردنەوەى هەواڵی مردنەکەیەوە چی دەڵێت؟
ناس کورد-   ماهیر حەسەن، هونەرمەندی دیاری کورد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنییەوە  لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " تکاتان لێ دەکەم ھیچ پەیج و ئەکاوەنتێک لەسەر ھیچ کەسێک پۆست نەکات، بڵێت فڵان کەس مردووە، بەڕاستی ئەوە ھیچ ئەخلاقێک نیە". . ئەو هونەرمەندە کۆمیدییە ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو کارە تەنھا لەبەر لایک و کۆمێنتە، بۆ بەرزبوونەوەی ئەکتیڤی پەیجەکەیان بەرز بێتەوە". . ڕاشیگەیاندووە، ھەر چییەک ببێت، تەنها لە پەیجی فەرمی خۆیەوە  ئاگادار بن و  بڕوا بە ھیچ پەیجێکی دیکە نەکەن. . شەوی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵێک بڵاوبوویەوە، کە گوایە هونەرمەند ماهیر حەسەن، کۆچی دوایی کردووە. .