گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سۆران عومەر: زیندانی نهێنی لە هەرێم هەیە و دەیان کەسی ڕفێندراوی تێدایە

2019.09.05 - 20:46
سۆران عومەر: زیندانی نهێنی لە هەرێم هەیە و دەیان کەسی ڕفێندراوی تێدایە
ناس کورد- سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى تەحەداى ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم دەکات و جەخت لە بوونى "زیندانى نهێنى" دەکاتەوە لە هەرێمى کوردستان کە بەوتەى ئەو "لەو زیندانانەدا دەیان کەسى ڕفێندراوى تێدایە". .   سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئاماژە بەوە دەکات :" لەھەرێمی کوردستان زیندانی نھێنی بوونی ھەیە، تەحەداش دەکەم با دیندار زێباری بێت بەئامادەبوونی لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان و نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەھەرێم و دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەرایەتی وڵاتان لەھەرێم شوێنی زیندانە نھێنیەکان ئاشکرا دەکەم بۆیان". . بەوتەى ئەو پەرلەمانتارەى فراکسیۆنى کۆمەڵ لەو زیندانە "نهێنییانە"دا دەیان کەسی تێدا بەندە، کە ڕفێندراوون و  جەختیش دەکاتەوە "چارەنوسیشیان بەنادیاری ماوەتەوە" . . سۆران عومەر، دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، بەوە تۆمەتبار دەکات کە زانیاری نەسەلمێنراو دەدات لەبارەی زیندانی نھێنی و ئەشکەنجەدان و ڕفاندن و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ بە وتەى ئەو "ڕاستیەکان دەشارێتەوە". . وتەکانى سۆران عومەر  لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چاوپێکەوتنێکیدا دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم ڕاگەیاندبوو: " تەحەدا دەکەم لە هەرێمی کوردستان هیچ زیندانێکی نهێنی و سیاسی بوونی نییە". .