گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایش چوار کەسى بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد

2019.09.05 - 19:05
ئاسایش چوار کەسى بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد
ناس کورد-   ئاسایشی سلێمانی چوار کەسى بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد و سەرجەمیان لەلایەن دادوەرەوە، سزادران. . ئەمڕۆ ( پێنجشەممە، 9ی ئەیلولی 2019) لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاسایشى سلێمانى ئاماژەى بەوە کرد "توانیویانە لە سێ مانگی ڕابردوودا، لە پارێزگای سلێمانی چوار كەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن و لە ڕۆژی 1ی ئەیلولدا لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 دادگایی کران". . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش، تۆمەتبارێکیان سزادراوە بە ماوەی پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی و بڕی چوارسەد و 50 هەزار غەرامەش. . هاوکات سێ تۆمەتبارەکەی دیکە هەریەکەیان بە شەش مانگ زیندانی و غەرامەی چوارسەد و 50 هەزار دینار سزا دراوون. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بە مەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر. . راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە دوێنێ (چوارشەممە) ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ چوار کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردووە. .