گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاووڵاتیان دەتوانن بە ئۆنلاین سکاڵا لەسەر ئەفسەر و کارمەندانى ناوخۆ تۆمار بکەن

2019.09.05 - 17:57
هاووڵاتیان دەتوانن بە ئۆنلاین سکاڵا لەسەر ئەفسەر و کارمەندانى ناوخۆ تۆمار بکەن
  ناس کورد- . وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە هەر فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتەکەیاندا کاریان  بۆ ڕایی نەکرا، ئەوا دەتوانن لە رێگەى بەستەرێکەوە بە ئۆنلاین سکاڵا تۆمار بکەن. . لە راگەیەندراوێکى وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، لەمەودوا لە هەر فەرمانگەیەکی حکومەت مامەڵەی خراپ لەگەڵ هاووڵاتیان بکرێت و کارەکەیان بۆ ڕایی نەکرێت، ئەوا هاووڵاتییەکە دەتوانێت لە ڕێگەی بەستەرێکەوە لەسەر سایتی وەزارەتی ناوخۆ، سکاڵا تۆمار بکات. .   ئاماژە بەوەشکراوە، هاووڵاتیان دەتوانن لەو بەستەرەوە سکاڵای خۆیان لەسەر ئەفسەر و فەرمانبەری ئەو شوێنە تۆمار بکەن، لەگەڵ پێدانی هەندێ زانیاری وەک ناوی ئەفسەر یاخود فەرمانبەرەکە، شوێنی کار، دەقی سکاڵاکە،  ناوی کەسەکە خۆی، ژمارەی مۆبایلەکەیی و ئیمەیڵەکەی بنوسێت، بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ  بکرێت. .