گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یانەکانى پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپا شەش ملیار دۆلاریان بۆ کڕینى یاریزان خەرجکردووە

2019.09.05 - 15:17
یانەکانى پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپا شەش ملیار دۆلاریان بۆ کڕینى یاریزان خەرجکردووە
ناس کورد- دوای کۆتایی هاتنی مێرکاتۆی هاوینە، ئاشکراکراوە کە لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە کڕینی یاریزاناندا خەرجکرداوە و یانەکانی ئینگلتەراش زۆرترین پارەیان خەرجکردووە. , بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "دیلۆیت" یانەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا بڕی شەش ملیار و 13 ملیۆن یۆرۆیان لە کڕینی یاریزاناندا خەرجکردووە، کە ئەوەش 986 ملیۆن یۆرۆی لە ژمارەی پێوانەیی ساڵی ڕابردوو زیاترە، واتە بۆ یەکەم جارە ئەو بڕە پارەیە لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپادا خەرجدەکرێت. , یانەکانی ئینگلتەرا بەبڕی یەک ملیار و 701 ملیۆن دۆلار یاریزانیان کڕیوە و بە بڕی 891 ملیۆن دۆلاریش یاریزانیان فرۆشتووە. , هاوکات یانەکانی ئیسپانیا، بە بڕی یەک ملیار و 452 ملیار یاریزانیان کڕیوە و بە بڕی یەک ملیار و 133 ملیۆن یۆرۆش یاریزانیان فرۆشتووە. , هەروەها یانەکانی ئیتاڵیا بە بڕی یەک ملیار و 298 ملیۆن یۆرۆ یاریزانیان کڕیوە و بە بڕی 929 ملیۆنیش یاریزانیان فرۆشتووە. , لە بۆندسلیگای ئەڵمانیا، دۆخەکە کەمێک جیاوازە یانەکانی ئەو وڵاتە کەمتر لە یانەکانی سێ خولە گەورەکەی دیکە پارەیان خەرجکردووە، بەوپێیەی یانەکانی ئەو وڵاتە بە بڕی زیاتر لە 816 یاریزانیان کڕیوە و بڕی 183 ملیۆن دۆلاریان لە کڕینی یاریزاناندا خەرجکردووە. , هاوکات لە فەڕەنسا بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان زۆر جیاوازتربوو لە خولەکانی دیکە، بەوپێیەی تاکە خولە لە کۆی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا کە دەستکەوتنی پارەی لە خەرجکردنی زیاتر بووە، واتە قازانجیشی کردووە، چونکە  بە بڕی 737 ملیۆن دۆلار یاریزانیان کڕیوە، لە بەرامبەردا بە بڕی 916 ملیۆن دۆلار یاریزانیان فرۆشتووە، واتە 179 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە. , سێ گرانترین گرێبەستی ئەم وەرزەش لە خولی ئیسپانیادایە، بریتین لە، جواو فلێکسی تەمەن 19 ساڵ لە یانەی بەنفیکاوە و بە بڕی 138 ملیۆن دۆلار بۆ یانە ئەتلەتیکۆمەدرید، هەروەها ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی لە یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدەوە بە بڕی 132 ملیۆن دۆلار بۆ بەرشەلۆنە و هازاردی بەلجیکیش بە بڕی 110 ملیۆن دۆلار بۆ ڕیاڵ مەدرید. , ,