گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمە واتای سەرهەڵدانەوەی دەسەڵاتی سەربازییە لە کابینەی نوێدا

وەزارەتی ناوخۆ: پێویستە لە هەموو جێگایەکدا ڕێز لە ئەفسەرانی سەربازی بگیرێت

2019.09.05 - 14:07
وەزارەتی ناوخۆ: پێویستە لە هەموو جێگایەکدا ڕێز لە ئەفسەرانی سەربازی بگیرێت
ناس کورد- شەهرام عەزیز وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕێنماییەکی بۆ ڕێزگرتن لە ئەفسەرانی سەربازی دەرکردووە و ڕایگەیاندووە، پێویستە لە هەموو جێگەیەکدا بەگوێرەی پلەکەیان ڕێزیان لێبگیرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ئەوە زیاتر سەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و هەواڵگرییە لە هەرێم. , لە نوسراوێکدا کە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە: "پێویستە لە هەموو جێگا و شوێنێکدا ڕێز لە ئەفسەران بگیرێت بەگوێرەی ئەو پلە سەربازییەی هەیانە، تەنانەت لە مەفرەزە و بازگەکانیشدا و هیچ کەمتەرخەمییەکیش لەوبارەیەوە قبوڵ ناکرێت". , لە بەرامبەردا ئەبوبەکر هەڵەدنی  ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دەرکردنی ئەو ڕێنماییە زیندوو کردنەوە و زیاتر سەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و هەواڵگرییە لە هەرێمی کوردستان و لەم کابینەیەدا و بۆ ترساندنی خەڵکە لەو ڕێگەیەوە". , ئەو پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنە وتیشی، لە ڕابردووشدا زۆرێک لە ئەفسەران و ئەو کەسانەی دەسەڵاتی سەربازییان هەبووە، پێشێلکاری یاسایان کردووە و لێپرسینەوەشیان لەگەڵدا نەکراوە، ئو ڕێنماییەش دەبێتەهۆی پاڵپشتییەک بۆ ئەو کەسانە کە زیاتر کاری نایاسایی بکەن و کەسیش نەتوانێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، بەتایبەت لە بازگە و مەفرەزەکاند. , ئەبوبەکر هەڵەدنی ئاماژەی بەوەشکرد، وەک چۆن پەرلەمانتارێک یاخود مامۆستایەکی زانکۆ زۆر جار ڕوبەڕووی گرفت دەکرێتەوە لە دامودەزگاکانی حکومەتدا و لە بازگەکانیشدا ڕێگەی لێدەگیرێت، ئەفسەرانی سەربازیش بەهەمانشێوەن و ناکرێت حسابێکی تایبەتیان بۆ بکرێت و ئاسانکاری کاری نایاساییان بۆ بکرێت. , ئەو نوسراوەى وەزارەتى ناوخۆ، نوسراوى ژمارە 180یە لە بەروارى 2/9/2019 دەرچووە. , ,