گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان هەوڵی بەدەستهێنانی مەترسیدارترین چەکی جیهان دەدات

2019.09.05 - 13:30
ئەردۆگان هەوڵی بەدەستهێنانی مەترسیدارترین چەکی جیهان دەدات
ناس کورد- سەرۆککۆماری تورکیا ئاشکراى دەکات، هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدەن، دەشڵێت: "کەس بۆی نییە ڕێمان لێبگرێت". , ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڕایگەیاند: "هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدەین و قبوڵی ناکەین تورکیا ڕێگری لێبکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو چەکە دەدەین". , ئەردۆگان ئاماژەی بەوەداوە: "هەندێک دەوڵەت هەند کە خاوەنى کڵاوەى ئەتۆمین نە یەک و نە دووان، کەچى دەیانەوێت ڕێگرى بکەن لەوەى وڵاتێکى دیکە ئەوەى هەبێت، بۆیە هیچ جێگای سەرسوڕمان نییە کە ئێمەش بمانەوێت هەمان چەکمان دەستبکەوێت". , سەرۆککۆمارى تورکیا ئەوەشى وت: "پێیان دەوتین نابێت سیستەمی بەرگی ئاسمانی ئێس-400ی ڕوسی بکڕین، بەڵام ئێمە گوێمان بە فشارەکان نەدا و لەپێناو پاراستنی ئاسمانمان کڕیمان، ئێستاش بۆ پاراستنی زیاتری وڵاتەکەمان هەر کارێک پێویست بێت ئەنجام دەدەین". , لەبەرمابەریشدا ئیسرائیل ڕاستەوخۆ کاردانەوەی نیشانداوە و ڕایگەیاندووە: "هەر وڵاتیکی لە وڵاتە دراوسێکانمان بەتایبەت لە وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان ئەگەر بێت و ببن بە خاوەنی چەکی ئەتۆم، ئەوە هەڕەشەی جددی و مەترسیدارن بۆسەر ئێمە و ئەوەش بەهیچ شێوەیەک ئیسرائیل قبوڵی ناکات کە تورکیا یان وڵاتیکی دیکە ببێتە خاوەنی ئەو چەکە". , ئەمە لە کاتێکدایە، تورکیا واژووی ڕێککەوتنی ساڵی 1980ى کردووە بۆ کەمکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان لە جیهاندا، بۆیە ئەو ڕێککەوتنە ڕێگر دەبێت لەوەى تورکیا هەنگاوێکى لەو جۆرە بنێت. , ,