گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشدی شەعبی دروستکردنی هێزی ئاسمانی ڕاگەیاند.. هەنگاوێک زیاتر بۆ ڕکابەری سوپا

2019.09.05 - 13:25
حەشدی شەعبی دروستکردنی هێزی ئاسمانی ڕاگەیاند..  هەنگاوێک زیاتر بۆ ڕکابەری سوپا
ناس کورد- دەستەى حەشدی شەعبی پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتى هێزی ئاسمانی ڕاگەیاند، بڕیارەکە بەپێی فەرمانی وەزارى ژمارە (79)ی ئەنجومەنی وەزیران بووە. بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ناس کورد دەستیکەوتووە و واژۆی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری دەستەکەی لەسەر دەڵێت، "بەڕێز (سەڵاح مەهدی حەنتوش) ڕاسپێراوە بۆ بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە وەکالەت." لەئێستادا هێزەکانى حەشدی شەعبی هەموو جۆرە چەکێکی قورسیان لە تانک و موشەک هەیە، بەپێی ڕای چاودێرانیش، دروستکردنی هێزی ئاسمانیش دەبێتە هەنگاوێکی تر بۆ زیاتر ڕکابەری سوپای فەرمی عێراق.