گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجێکی کوردى ڕۆژهەڵات بەهۆی پشتگیری لە ڕیفراندۆم سزاى ساڵێک بەندکردنى بەسەردا سەپێندرا

2019.09.05 - 13:16
گەنجێکی کوردى ڕۆژهەڵات بەهۆی پشتگیری لە ڕیفراندۆم سزاى ساڵێک بەندکردنى بەسەردا سەپێندرا
ناس کورد- هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری دێلۆڕان سەر بە پاڕێزگای ئیلام، بە تۆمەتی پشتگیری لەڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، حوکمی بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە. , ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕایگەیاندووە: "دادگای شۆڕشی شاری ئیلامی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەنجێکی خەڵکی شاری دێلۆڕانی بە ناوی 'یونس باسرە کوردی' بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لە ڕێگای پشتگیریکردن لە گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بە یەک ساڵ بەندکردن سزادا". , سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی یونس باسرە بە رێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە: "یونس کاتژمێر 9ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2ی ئەیلولی 2019، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، براوەتە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام". , ,