گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا و چین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى ئابورى نێوانیان کۆدەبنەوە

2019.09.05 - 08:32
ئەمریکا و چین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى ئابورى نێوانیان کۆدەبنەوە
ناس کورد- بڕیارە مانگى تشرینى یەکەم چین و ئەمریکا لەسەر ئاستى باڵا کۆببنەوە، بۆ کەمکردنەى ئاڵۆزی و جەنگە ئابورییەکانى نێوانیان. , لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى بازرگانى چین ڕایگەیاندووە، خولێکى دیکەى دانوستان لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا لە مانگى تشرین یەکەمدا دەستپێدەکات، ئەوەش پەیوەست بەو جەنگە ئابورییەى لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە. , ئەو وەزارەتە ئەوەشى ئاماژە پێکردووە، ئەو بەرەوپێشچوونە لە پاش پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان هەریەک لە جێگرى سەرۆکوەزیران و بانکى ناوەندى چین لەگەڵ نوێنەرى بازرگانى و وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا هاتووە. , ئەوەش ئاشکرا کراوە، تیمى بازرگانى هەردوو وڵات لەناوڕاستى ئەم مانگەدا تاووتوێى هەندێک پرس دەکەن بۆ ئەوەى کەشێکى لەبار بۆ هەندێک پرس لەنێوان هەردوو وڵات بهێننە کایەوە. , ئاڵۆزییەکانى نێوان چین و ئەمریکا پاش ئەوە هات کە ترەمپ بڕیاریدا بە زیادکردنى باجى گومرگى سەر کاڵا چینییەکان. ,