گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزەکانى ئەو وەزارەتەش یەکدەخرێن

چوار وڵات بەشداری لە چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگەدا دەکەن

2019.09.04 - 23:07
چوار وڵات بەشداری لە چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگەدا دەکەن
ناس کورد- وەزارەتەکانی هەریەکە لە وڵاتانی هۆڵەندا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بەشدار دەبن لە ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانى سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە. , ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2019، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی كوردستان و ویلیام نیکۆلاس کۆزایین، کونسڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێم، یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ بەشداری و پێکەوەیی لە "پرۆسه‌ی چاکسازی" لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هۆڵەندا واژوو کرا. , بەپێی بڵاوکراوەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەر لە واژووکردنی ڕێککەوتنەکە، کونسڵی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە: "بەپێی ناوەڕۆکی یاداشتەکە، ڕاوێژکارانی سەربازی و مەدەنی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە پرۆسەی چاکسازی وەزارەتى پێشمەرگە بەشدار دەبن". , ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕێگای ئەو هەوڵەوە، ڕێگاکان کورتتر دەبنەوە و هەنگاوەکانیش لە هەمبەر پڕۆسەی چاکسازیدا خێراتر دەبن. , ,