گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆنگ كۆنگ؛ له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌راندا یاساى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران به‌ په‌كین هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

2019.09.04 - 22:06
هۆنگ كۆنگ؛ له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌راندا یاساى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران به‌ په‌كین هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌
ناس کورد- دواى چه‌ند مانگ له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى، سه‌رۆكى هه‌رێمى هۆنگ كۆنگ ناچار كرا یاساى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران به‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى چین هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. , كرى لیم، سه‌رۆكى هه‌رێمى هۆنگ كۆنگ یاسای ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تبارانى هه‌رێمه‌كه‌ى به ‌حكومه‌تى ناوه‌ندى چین، به ‌ته‌واوه‌تى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌. , به‌گوێره‌ى پڕۆژه‌یاسایه‌ك له ‌مانگى نیسانى ئه‌مساڵ په‌سه‌ند كرا، ڕێگه‌ ده‌درا هه‌موو تۆمه‌تبارێكى هۆنگ كۆنگ ڕاده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى چین بكرێت، ئەوەش كاردانه‌وه‌ى توندى به‌دواى خۆیدا هێنا و چالاكوانانى هۆنگ كۆنگ یاساكه‌یان وه‌ک بیانو سه‌یر ده‌كرد بۆ ده‌ستگیركردنى نه‌یارانى سیاسى په‌كین. , هۆنگ كۆنگ به‌شێكه‌ له‌خاكى چین، به‌ڵام به‌پێى ڕێكکه‌وتنێك له‌نێوان چین و بەڕیتانیا له ‌ساڵی 2007، ئه‌و ناوچه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى پێدراوه،‌ له‌وانه‌ ئازادى زیاتر و بوونى سیستمێكى سیاسى جیاوازتر له‌ په‌كینى پایته‌خت. , به‌رده‌وامى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵكى هۆنگ كۆنگ  توندوتیژى نێوان خه‌ڵكى و پۆلیسى لێكه‌وته‌وه، ئەوەش به‌رپرسانى ناوچه‌كەى ناچار کرد جێبه‌جێكردنى ئەو یاسایە ڕابگرن، به‌گوێره‌ى زانیارى میدیا ناوخۆییه‌كانى هۆنگ كۆنگیش، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌روارى 4ى ئه‌یلولى 2019، ته‌واوى یاساكه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایەوە. , ,