گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەمچەماڵ و شارەزور سێ تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچو لەگەڵ سێ هەزار  هێلکەدا دەستیان بەسەردا گیرا

2019.09.04 - 17:19
لە چەمچەماڵ و شارەزور سێ تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچو لەگەڵ سێ هەزار  هێلکەدا دەستیان بەسەردا گیرا
ناس کورد- سێ تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو لە شارەزور و سێ تۆن هێلکە لە چەمچەماڵ دەستی بەسەردا گیرا، بەگوێرەى وتەى لیژنە تایبەتمەندەکان، خۆراکەکان شیاوى خواردن نەبوونە. , سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2019 لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای شارەزور لە گەنجینەیەکی خۆراکدا دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خۆراکی جۆراوجۆری ماوە بەسەرچودا، ئەوەش بەگوێرەى ڕاگەیندراوێکى قائیمقامیەتى شارەکە. , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا خاوەنی گەنجینەکە دەست بەسەر کراوە و کەیسەکەی دراوەتە دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا. , هاوکات هەر ئەمڕۆ 4ی ئەیلولی 2019، لەلایەکى دیکەوە قائیمقامیەتى شارى چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانییەوە دەست بەسەر سێ هەزار هێلکەی تێکچوودا گیراوە. , ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە دەستى پێکردووە بەمەبەستى ڕێگرى لە دووبارە بوونەوەى ئەو حاڵەتانە. , ,