گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەى کچە مۆدێلێکى ڕوسى قاچەکانى بڕاوە

2019.09.04 - 17:10
وێنەى کچە مۆدێلێکى ڕوسى  قاچەکانى بڕاوە
ناس کورد- وێنەیەکی کچە مۆدێلێکی ڕوسی لە ئینستاگرام، کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتە و هەوادارانی سەرسام دەکات، بەجۆرێک باس لە جوانى و ناشرینى وێنەکە ناکرێت بەڵکو سەرنجەکە لەسەر بابەتێکى دیکەى وێنەکەیە. , بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلى بەریتانی، ناتالیا فۆدیانۆڤا، کچە مۆدێلی ڕوسی، دوای ئەوەی وێنەیەکی سێڵفی لە پێش ئاوێنەیەکدا دەگرێت و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاوى دەکاتەوە، لە وێنەکەدا هەردوو قاچی کچە مۆدێلەکە دەرناکەوێت، ئەوەش بەشتێکى سەرسوڕهێنەر تەماشا کراوە. , دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەش، هەوادارانی فۆدیانۆڤا، کە ژمارەیان نزیکەی دوو ملیۆن فۆڵۆوەرە، چەندین کۆمێنتیان بۆ نوسیوە، هەندێکیان وەک جادو وەسفیانکردووە، هەندێکی دیکەشیان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی ئاوێنەکەوە قاچی تێکەڵبووە لەگەڵ تارمایی دەسکی کورسیەکەی کەلای ڕاوەستاوە، هەندێکیش دەڵێن، ئەوە شێوازێکە لە فڕین. , ناتالیا فۆدیانۆڤا، بە نازناوی "سۆپەر نۆڤا" بە ناوبانگە، دایکی پێنج منداڵە، لە ساڵی 2012 بە گوێرەی لیستی "فۆربس"ی تایبەت بە دەوڵەمەنترین کچە مۆدێلەکانی جیهان، پلەی سێیەمی بەدەستهیناوە و سامانەکەشی بە حەوت ملیۆن دۆلار  خەملێندراوە. , ,