گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەجیاتی لۆگۆی وەزارەتى ناوخۆی هەرێم ئاڵای عێراق دانراوە.. جلوبەرگی فەرمانگە ئیتیحادییەکان دەگۆڕێت

2019.09.04 - 11:25
لەجیاتی لۆگۆی وەزارەتى ناوخۆی هەرێم ئاڵای عێراق دانراوە.. جلوبەرگی فەرمانگە ئیتیحادییەکان دەگۆڕێت
ناس کورد- جلوبەرگی سەرجەم فەرمانگەکانى حکومەتى ئیتیحادی لە هەرێم گۆڕاون و لۆگۆی وەزارەتى ناوخۆی هەرێم لابراون و ئاڵای عێراقی لەسەر دەبێت. پێشتر ڕەنگی جلوبەرگی پۆلیس و کارمەندانی فەرمانگەکانی پاسپۆرت و نشینگە و کارتی زانیار و ڕەگەزنامە نیلی بوو، لۆگۆی وەزارەتى ناوخۆی هەرێمی لەسەر بوو، هەروەها بە ڕێنوسی کوردی لەسەری نوسرابوو "وەزارەتى ناوخۆ"، بەڵام موچە و کاروباری ئەم فەرمانگانە سەر بە حکومەتى ناوەندی بوون.

نمونەیەک لە جلوبەرگی پێشوو

ناس کورد زانیویەتی، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتى ناوخۆ، پێویستە تاوەکو سەرەتای تشرینی یەکەم سەرجەم ئەو فەرمانگانە لە هەرێم جلوبەرگەکانیان بگۆڕن بەو نمونەیەی بۆیان نێردراوە. بەپێی نمونەکان، لە هاویندا جلەکان ڕەنگیان خاکی دەبێت، لە زستانیشدا زەیتونی، هاوکات لەجیاتی لۆگۆی وەزارەتى ناوخۆی هەرێم، ئاڵای عێراق دادەنرێت و تەنها بە ڕێنوسی عەرەبی لەسەر نوسراوە.

نمونەی نێردراوی جلوبەرگەکان بۆ فەرمانگەکان