گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داعش هەزاران گۆڕی بەکۆمەڵی دوای خۆی جێهێشتووە

مافی مرۆڤی عێراق بۆ ناس کورد: ژنە ئێزدییەکان لە وڵاتانی دراوسێ کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت

2019.09.04 - 10:24
مافی مرۆڤی عێراق بۆ ناس کورد: ژنە ئێزدییەکان لە وڵاتانی دراوسێ کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت
ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، ژنە ئێزدییە ڕفێندراوەکانی دەستی داعش، لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی کەنداو کڕێن فرۆشتنیان پێوە دەکرێت. . فازیل غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، بە ناس کوردی ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکانیان زیاتر لە دوو هەزار ژنی ئێزدی و 600ی تورکمان کە لە لایەن داعشەوە ڕفێندراون لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی کەنداو کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت. . غەراوی ئاماژەی بەوەشکرد چەکدارانی داعش، هەزاران گۆڕی بەکۆمەڵیان لە  295 شوێنی جیاجیادا دوای خۆیان جێهێشتووە کە مەزندە دەکرێت زیاتر لە 14 هەزار تەرمیان تێدا بێت. . ئەندامەکەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەکرد، تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار تەرم لە 100 گۆڕی بە کۆمەڵ لە ناوچەکانی سپایکەر،شەنگال و نینەوا دەرهێنراون. . فازیل غەراوی وتیشی: "هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە و کنە وپشکنین کردنیان  پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی دەبێت."