گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووبەڕوبوونەوەی پەکەکە تەوەری سەرەکییان بووە

شاندی ئێران و تورکیا لەسەر دۆسیەی ئەمنیی سنوورە هاوبەشەکانیان کۆبوونەتەوە

2019.09.04 - 08:58
شاندی ئێران و تورکیا لەسەر دۆسیەی ئەمنیی سنوورە هاوبەشەکانیان کۆبوونەتەوە
ناس کورد میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، شاندی هاوبەشی تورکیا و ئێران لە پارێزگای ئیغدری تورکیا لە سەر دۆسیەی ئەمنیی سنوورە هاوبەشەکانیان کۆبوونەتەوە و ڕووبەروبوونەوەی پەکەکە تەوەری سەرەکییان بووە. . کۆبوونەوەکە، لەسەر بنەمای رێککەوتنێکی پێشوەختی نێوان هەردوو وڵات کە لە ساڵی 1937 ئەنجامدراوە بەڕێوەچووە، کە تایبەتە بە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوانیان. . ئەنوەر ئونلو پارێزگاری ئیغدر ڕایگەیاندووە، بەرەوپێشچوونی جددیی هەیە لەبارەی ئاسایشی سنوورەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەردوو وڵاتەوە. . بەپێی زانیاریی میدیا تورکیەکان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی رێوشوێنی ئەمنی بەرامبەر گەریلاکانی پەکەکە، کێشەکانی بازرگانی لەسەر سنوورەکان باسکراوە. . هاوکات لیوا شێرزاد حاجیزادە کۆمیسیاری ئاسایشی سنووری ئێران رایگه‌یاندووە: ''بڕیاری پاراستنی هاوبەشی سنوورەکانی هەردوو وڵات کراوەتە پرۆتۆکۆڵ وکار لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە و قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران و ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت.". .