گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی پارتەکەی جۆنسۆن وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند

لە بەریتانیا حکوومەت زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستدا

2019.09.03 - 21:22
لە بەریتانیا حکوومەت زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستدا
ناس کورد پەرلەمانتارێکی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار له‌ بەریتانیا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی له‌ پارتەکەی ڕاگەیاند و په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزەکانی پارتی لیبڕاڵ دیموکراته‌وه‌ كرد، بەوەش حکوومەتەکەی بۆریس جۆنسن زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستدا. . ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2019، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیا، فلیپ لی پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران شوێنەکەی خۆی جێهێشت چووە ریزی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەوە. . کابینەکەی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بە پاڵپشتیی 10 پەرلەمانتاری پارتی یەکێتیی دیموکرات پێكهاتووه‌ كه‌ لایەنگری یەکگرتنەوەی ئێرلەندای باکوورن لەگەڵ بەریتانیا هەربۆیە پارته‌كه‌ی جۆنسن زۆینه‌ی په‌رله‌مانییان به‌ په‌رله‌مانتارێك ده‌سته‌به‌ركردبوو. . هاوكات چاوەڕێدەکرێت ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگاران، دژ بە جۆنسن هەڵوێست وەربگرن و پێکەوە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن هه‌نگاو بنێن. . بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، جۆنسۆن هەڕەشەی ئەوەی کردووە هەرپەرلەمانتارێکی حزبەکەی دژی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەنگ بدات لە حزبەکەی دووری دەخاتەوە. . هەروەها بۆرێس جۆنسۆن باسی لەوەکردووە ئەگەر لە پەرلەمان دەرچوونی بەریتانیا بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند نەکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدات. .