گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەکگرتووەکان: هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى و چه‌كدارانى حوسیى تاوانى جه‌نگیان له‌ یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه‌

2019.09.03 - 20:43
نەتەوەیەکگرتووەکان: هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى و چه‌كدارانى حوسیى تاوانى جه‌نگیان له‌ یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه‌
ناس کورد ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند لایەنە شەڕکەرەکانی ناو یەمەن تاوانی جەنگیان بەرانبەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە. . ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، 3ى ئابى 2019، ڕاپۆرتێكى له‌باره‌ى شه‌ڕى ناوخۆیى یه‌مه‌ن بڵاو كردووه‌ و تێدا ڕایگه‌یاندووه‌، هه‌موو لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى یەمەن به‌رپرسن له‌ پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ و یاساشكێنى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى. . لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه‌ى بەوەکراوە، بارودۆخى شه‌ڕ به‌هۆى هاوپه‌یمانێتى عه‌ره‌بى به‌سه‌رۆكایه‌تى سعودییه‌ و چه‌كدارانى حوسیى گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ وه‌كو تاوانبارى شه‌ڕ دابنرێن. . هەروەها باسلەوەکراوە، بۆردومانه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى بووه‌ته‌ هۆى كوشتنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و به‌وه‌ش ڕوداوه‌كان‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستى تاوانى جه‌نگ. . ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، دەستدرێژی سێکسی و چەکدارکردنی منداڵان لە زەقترین ئەو پێشێلکارییانەن کە لە یەمەن ڕوویانداوە. .