گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. کچە گۆرانیبێژێکی ئیسپانی لەکاتی گۆرانی وتندا گیانی لەدەستدا

2019.09.03 - 16:59
ڤیدیۆ.. کچە گۆرانیبێژێکی ئیسپانی لەکاتی گۆرانی وتندا گیانی لەدەستدا
ناس کورد کچە گۆرانیبێژێکی ئیسپانی، لە کاتی بەرێوەبردنی کۆنسێرتێکدا لە ناوچەیەکی نزیک شاری مەدریدی ئیسپانیا، پریشکی یارییەکی ئاگرینی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا. . بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، کچە گۆرانیبێژەکە ناوی جوانا سینز گارسیا، تەمەن 30 ساڵ بووە، لە کاتی وتنی گۆرانیدا لە یەکێک لە ڤیستیڤاڵەکان، یارییەکی ئاگرین تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کوژراوە. . بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە، کچە گۆرانی بێژەکە، پریشکێکی بەهێزی بەردەکەوێت و بەسەختی برینداری دەکات و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات. . بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئیسپانیا، ڕووداوەکە کاتژمێردووی بەرەبەیان، بە بەرچاوی ژمارەیەکی زۆر هەواداری گۆرانیبێژەکەوە ڕوویداوە. . گرتە ڤیدیۆی ساتی گیانلەدەستدانی گارسیا بە خێرایی لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە. https://www.youtube.com/watch?v=YRIU9UYTZY4&feature=youtu.be