گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فیلمێکی سینەمایی دەرهێنەرێکى کورد لە فێستیڤاڵێكی جیهانی لە ئەمریکا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

2019.09.03 - 14:27
فیلمێکی سینەمایی دەرهێنەرێکى کورد لە فێستیڤاڵێكی جیهانی لە ئەمریکا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
ناس کورد- فیلمێکی سینەمایی خانمە دەرهێنەرێکی کورد کە سیناریۆکەشی هاوسەرەکەی نوسیویەتی، بووە خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی حەڤدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی "ئاکۆلاد گڵۆباڵ" لە ئەمریکا، کە یەکێکە لە خەڵاتە گەورەکانی بواری سینەما. , بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میهرنیوزی ئێرانی، فیلمی سینەمایی "گوڵ نەسا" لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ و سناریۆی هاوسەرەکەی ڤیدا ساڵحی، خەڵاتی داهێنانی حەڤدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی "ئاکولاد گلۆباڵ"ی بۆ باشترین فیلم بەدەستهێنا. , ئەو فیلمە خانمە دەرهێنەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەتار چەمەنی گوڵ دەرهێنانی بۆ کردووە و هاوکات سیناریۆکەشی ڤیدا ساڵحی نوسیویەتی، کە هاوسەری سەتار چەمەنییە، پێشتر بەشداری لە 40 فێستیڤاڵی جۆراوجۆری فیلم پێکراوە و 17 خەڵاتی بەدەستهێناوە. , فیلەمەکە باس لە بەسەرهاتی دوو کەسایەتی بە ناوەکانی "گوڵ مەمەد" و "گوڵ نەسا" دەکات، کە ژن و مێردێکی ئەفغانین و پاش کۆچی نایاساییان بۆ ئێران لە کورە خانەیەکی خشت بڕیندا کار دەکەن و لە شوێنی کارەکەیان تووشی چەند ڕووداوێکی جیاواز دەبن و  ژیانیان بە بارێکی دیکەدا دەگۆڕێت. , فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئاکولاد گلۆباڵ  "Accolade Global" ی ئەمریکا کە بە گوێرەی گۆڤاری مۆڤی ماکێر یەکێکە لە 25 فێستیڤاڵی باڵای جیهان، لە ساڵی 2003دا دامەزاروە. , ,