گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواتر فیشەکێکی بەسەری خۆیەوە ناوە و خۆشی بریندارە

کەرکوک؛ هاوڵاتییەک چوار فیشەکی بە خەزورییەوە ناو بە سەختی برینداری کرد

2019.09.03 - 11:48
کەرکوک؛ هاوڵاتییەک چوار فیشەکی بە خەزورییەوە ناو بە سەختی برینداری کرد
  ناس کورد- شەهرام عەزیز بەیانی ئەمڕۆ لە شارى کەرکوک بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان هاووڵاتییەک و خەزوریدا، زاواکە چوار فیشەکی بە خەزورییەوە ناوە و بە سەختی برینداری کردووە، دواتریش فیشەکێکی بە سەری خۆیەوە ناوە و لەئێستادا هەردووکیان لە نەخۆشخانەن و باری تەندروستیان ناجێگیرە. . ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 3ى ئەیلوولى 2019) لە گەڕەکی (ئازادی) شاری کەرکوکـ شەڕ لەنێوان زاوا و خەزورێکدا ڕوویدا و لەئەنجامدا زاواکە چوار فیشەکی بە خەزورییەوە ناوە و بە سەختی برینداری کردووە، بەڵام تائێستا نازانین هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە چی بووە". . وتیشی، پاش بریندارکردنی خەزوری، هاووڵاتییەکە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی فیشەکێکی ناوە بە سەری خۆیەوە، بەڵام گیانی لەدەستنەداوە و ئەویش بریندارە. . وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشكرد، زاواکە پیشەی پێشمەرگەیە و خەزوری پیشەی پۆلیسە، لەئێستادا هەردووکیان لەنەخۆشخانەی ئازادین لە کەرکوکـ و باری تەندروستیان ناجێگیرە. .