گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر هێرشکردنە سەر مامۆستایەک وەزیری پەروەردە سکاڵا لەسەر پۆلیسێک تۆمار دەکات

2019.09.03 - 08:34
لەسەر هێرشکردنە سەر مامۆستایەک وەزیری پەروەردە سکاڵا لەسەر پۆلیسێک تۆمار دەکات
ناس کورد-   لەسەر هێرشکردنە سەر مامۆستایەک لەشارى سلێمانى لەلایەن پۆلیسێکەوە وەزیری پەروەردە داوا لە وەزیری ناوخۆ دەکات پۆلیسەکە دەستگیربکرێت و خۆشی دەبێتە سکاڵاکار و سکاڵا لە دژی پۆلیسەکە تۆمار دەکات.   . وەزارەتی پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "دوێنێ (دووشەممە، 2ی ئەیلولی 2019)  پۆلیسێکی سەر بە لیواى نەوت و گاز بەناوى (هـ.ع.م.ق) هێرشى کردۆتە سەر مامۆستایەک بە ناوى (ر.ر.ک) لەبەردەم بیناى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى، بەهۆى ئەوەى پۆلیسەکە خوێندكارە و لەکاتى ئەنجامدانى ئەزموونە گشتیەکانى پۆلى 12دا گزى (قۆپیە)ى کرووە، مامۆستاى ناوبراو یاریدەدەرى بەڕێوبەرى هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتووە، جگە لەوەی پۆلیسەکە هەڕەشەی لە چەند مامۆستایەکی دیکە کردووە". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، وەزیرى پەروەردە لە ساتەوەختى بیستنى هەواڵەکەوە بەدواداچوونى زۆر وردى لەسەر ئەو ڕووداوە کرد و داواى لە وەزیرى ناوخۆ کرد ڕێکارى پێویست بەرامبەر پۆلیسى ناوبراو بگرنە بەر. . ڕاگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، دوای داواکەی وەزیری پەروەردە، وەزیرى ناوخۆ فەرمانى کرد پۆلیسەکە دەستگیر بکرێت و دواى چەند کاتژمێرێکى کەم ناوبراو دەستگیر کرا. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، داواى لە بەرپرسانى پەروەردەى سلێمانى کردووە، کە ئەمڕۆ (سێشەممە) هەستن بە تۆمارکردنى سکاڵا بەرامبەر پۆلیسەکە و خودی وەزیرى پەروەردە لەم کەیسەدا دەبێتە سکاڵاکار، جگە لەوەی هەر لەسەر ئەو کەیسە پەیوەندی بە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانییەوە کردووە. .