گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران لەماوە پێنج مانگدا بە بەهاى نزیکەى پێنج ملیار دۆلار شمەکى هەناردەى دەرەوە کردووە

2019.09.02 - 22:58
ئێران لەماوە پێنج مانگدا بە بەهاى نزیکەى پێنج ملیار دۆلار شمەکى هەناردەى دەرەوە کردووە
ناس کورد- وێڕاى ئەو ئابڵوقە ئابورییەى لەسەرێتى، ئێران توانیویەتى لەماوەى پێنج مانگدا، بە بڕى نزیکەى پێنج ملیار دۆلار کاڵا و شمەکە سەرەکییەکان هەناردەى دەرەوەى وڵاتەکەى بکات. , لە ئامارى نوسینگەى خاڵەسنورییەکانى ئێراندا هاتووە: "لەماوەى پێنج مانگدا لە بەروارى 21ى ئازار تاوەکو 21ى ئابى ئەمساڵ، بڕى 9.5 تۆن شمەکى سەرەکى هەناردە کراوە، کە بەرامبەرە بە چوار ملیار و 700 ملیۆن دۆلار". , ئامارەکانى ئەو نوسینگەیە ئەوەشى خستوەتەڕو، هەناردەى ئێران بۆ دەرەوەى وڵات بەراورد بە پێشوو بەڕێژەى 21% زیادى کردووە. , شمەکە هەناردەکراوەکانى ئێران بریتین لە، برنج، گەنمەشامى، گوڵەبەڕۆژە، زەیتى خۆراکى و چەند خۆراکێکى دیکە. , لە خستنەڕوى ئامارەکاندا، ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو ئامارانە بەراورد بەو ئابڵۆقانەى خراوەتەسەر وڵاتەکەى، وەک دەستکەوتێک تەماشا دەکرێت. ,